7.22.2017

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ فێربوونی کۆدنوسینی منداڵان لەلایەن سۆنییەوە خرایەڕوو

کوڤ نەوەیەکی نوێی پڕۆگرامی کۆدنوسینە بۆ منداڵان لەڕێی ڕۆبۆت و بلۆکەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەندرێت و ئەپی کووڤ لەسەر ئامێرەکەت تابلێت بێت یان مۆبایلی زیرەک دادەبەزێنیت پاشن پەیوەستی دەکەیت و بە کۆد فرمان دەدەیت بە بلۆک و ڕۆبۆتەکانی بەردەستت، ئامانجی سۆنی ئەوەیە منداڵانی توانا و لێهاتووی خۆیان بخەنەگەڕ و ببنە داهێنەر.
داهێنانەکەی سۆنی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خرایە ڕوو و سەرنجی زۆری خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، کووڤ هەموو پێداویستییەکانی دروست کردنی ڕۆبۆت پێشکەش دەکات بەشێوازێکی پێشکەوتوو.
هەستەوەر(سێنسەر)ـەکان، بلۆکەکان، لیدەکان سەوز و سپین، کۆڕەکان، IR، Buzzer، DC Motor، Servo بوونی زیاد لە ٣٠ کاتژمێر فێرکاری تایبەت بە کوڤ یارمەتی دروستکردنی منداڵان دەدەن تاوەکوو تواناکانیان پێش بخەن، گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.
بلۆکەکان بە هەشت ڕەنگ بەردەست دەبن، توانای ڕاکێشان و دانانی کەرەستەکانی ناو کووڤ، دەتوانیت ڕۆبۆتی فیکە لێدەر و بەلەم و فڕۆکە و کامێرا و چەندین شتی دیکەی پێ درووست بکەیت.
کیتەکان پارچە گرنگەکانی ئەم پڕۆژەیەن و بلۆکەکان ناگرێتەوە ئامارەکانیان بەم شێوەیەیە کە لە پاکێجێکی تەواودا بەردەستن:
303 دانە Kit ـی پێشکەوتوو
179 دانە Kitـی سەرەتایی
نرخەکانی بەم جۆرەن و لەمانگی 11ـی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت بۆ کڕین:
کووڤی سەرەتایی 159 دۆلار
کووڤی دەستپێکەر 287 دۆلار
کووڤی پێشکەوتوو 349 دۆلار
کووڤی تەواو پێشکەوتوو 399 دۆلار
بابەتی داهاتوو بابەتی داهاتوو
بابەتی پێشتر بابەتی پێشتر
بابەتی داهاتوو بابەتی داهاتوو
بابەتی پێشتر بابەتی پێشتر
 

ئاگاداری نوێترین بابەت بە